سابوونی شیری گوێدرێژ بۆ جوانکاری

سابوونی شیری گوێدرێژ بۆ جوانکاری

سودەکانى صابونى شیرى کەر

زانایان و پێشینان واى دادەنێن بەهێزکەرى ژیانە لەبەر ئەوەى تەمەنێکى درێژى دەبەخشێ بە ڕوخسار و تەڕکەرو نەرم کەرەوەى ڕوخسارە , هەڵدەستێ بە پاراستن و هاوسەنگى و چەوریەکانى ڕوخسار , هەڵچونى پێست کەم دەکاتەوە بەهۆى بونى

(فیتامین A) هەڵدەستێ بەچاکسازى کردن لە شانەکانى پێست بۆ پاراستنیان . لۆچ کەمدەکاتەوەو ڕێگرە لە دروست بون. بە نوێکەرەوەى ڕوخسار دادەنرێت . بەهۆى هەبونى پێکهاتەى (پرۆتین و فۆسفۆلبید) بە هێورکەروەى گشتى روخسار دادەنرێت .

دژە پیری روخسارە . بەسودە بۆ نەۆشیەکانى صدفى و زیپکە و ئەکزیما وە بۆ پێستى حەساس بەسودە , پێکهاتوە لە ترشى ئەلفاهایدرۆلید کە دەبێتە مایەى نەرم کەرەوەى پێست و یارمەتى دەرە لە کەمکردنەوەى  پەڵەى روخسار وەکو پاککەرەیەکى بەهێز و بەتواناى ڕوخسار بەکاردێت لەبەر ئەوەى پیسیەکان و خانە مردوەکانى و خانە رەشەکانى ڕوخسار پاک دەکاتەوە بۆ ئەوانە بەسودە کە روخساریان کون کونە . کۆلاجین دەبەخشێ بە ڕوخسار بۆ ئەوانەى پیستیان ناسکە چونکە ڕێژەیەکى زۆرى کولاجینى تێدایە

 

About the Author

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

You may also like these